سه‌رۆکی ڕێـکخراوی یونیسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نیگه‌رانه له باره‌ی پـێشهاته‌کانی ناو سوریا که له ئێسـتادا داعش له ئاسه‌واری شاری دێرینی ته‌دمور نزیک‌ده‌بێته‌وه که ناسراوترین شوێنی مێژوویی ئه‌و وڵاته له جیهاندا.
خانم ئیرینا بۆکۆڤا ڕۆژی هه‌ینی پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مام سه‌لام سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان به په‌یامنێرانی گوت ته‌دمور که ده‌که‌وێته ناوچه گوندنشینه‌کانی پارێزگای حومس و ئاسه‌واری 2 هه‌زار سـاڵ پـێش ئێسـتای لێـیه، پـێویسته نه‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.
به‌پـێی کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی که په‌یوه‌ندیـیان به تۆڕێـکی گه‌وره‌ی چالاکوانان له سوریا هه‌یه، ده‌ڵێن له ئێسـتادا فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا شوێنه‌کانی داعش له نزیک به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌دمور بۆردومان ده‌که‌ن. ده‌شڵێن شه‌ڕیش له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵگیرساوه.
دیمه‌شق لای خۆیه‌وه داوای له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کردووه ته‌دمور له داعش بپارێزن که پـێشـتر چه‌ند ئاسه‌وارێـکی مێژوویی له عێراقدا وێرانکردبوو.