ئۆپزسیۆنی کۆنه‌پارێز له فه‌ڕه‌نسا که به ئۆپزسیۆنی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له وڵاته‌که‌دا هه‌وڵ ده‌دات و داواش ده‌کات سزای ئه‌و شاره‌وانه بدرێت که داوای قه‌ده‌غه‌کردنی ئیسلام ده‌کات له فه‌ڕه‌نسادا.
ئاینی ئیسلام له فه‌ڕه‌نسا به پله دوو دێت له ڕیزبه‌ندی ئاینه‌کاندا.
ڕۆبێرت شاردۆن، شاره‌وانی شارۆچکه‌ی ڤێنێڵس له باشوری فه‌ڕه‌نسا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داوایه‌کی نوسیوه تا ئاینی ئیسلام له شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه قه‌ده‌غه بکرێت و دواتریش ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند له زاری شاردۆنهوه ده‌نوسێت پێشنیازیشی کردووه موسڵمانه‌کان بچنه‌وه وڵاتی خۆیان و له وڵاته‌کانی خۆیاندا ئه‌رکی ئاینی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن.
وه‌ها مه‌زه‌نده کراوه نزیکه‌ی 5 ملیۆن موسڵمان له فه‌ڕه‌نسا بژین و که زۆربه‌یان میانڕه‌ون و به‌ڵام ترس هه‌یه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به تێرۆریزمه‌وه هه‌بێت له‌پاش ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسلامیه ڕادیکاڵیهکان له مانگی یه‌کدا کردیان.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆنی کۆنه‌پارێز ده‌ڵێن ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆبێرت شاردۆن جێی قه‌بوڵکردن نییه و پارتی کۆنهپارێزانیش ده‌ڵێت هه‌وڵی ده‌رکردنی شاردۆن ده‌دات له ڕیزی پارتییه‌که.