کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی ده‌ڵێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاڵای خۆیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حکومه‌تی خۆجێیی له شاری ڕومادی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵکردووه.
خه‌له‌ف ئه‌لکوبه‌یسی، شاره‌وانی شاری ڕومادی ده‌ڵێت له شه‌وی ڕابردووه‌وه توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان کردووه به هێرشکردنه سه‌ر شاره‌که و شه‌ش هێرشی خۆکوژیشیان به ئۆتۆمبێل ئه‌نجام داوه تا بگه‌نه ناوجه‌رگه‌ی شاره‌که واته ئه‌و شوێنه‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای ئه‌نباری لێیه، وه‌ک گه‌واهده‌ران به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فرانس پرێس ده‌ڵێت جیهادیه‌کان کاژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حکومه‌تی خۆجێیی پارێزگاکه‌دا و ئێستاش وه‌ک له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه ده‌کرێت بگوترێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنترۆڵی ته‌واوی شاری ڕومادییان کردووه له پاش ئه‌و هێرشانه‌ی له شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان پێکردووه.
به‌ڵام ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عیراق به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه هێشتا ته‌واوی شاره‌که نه‌که‌وتۆته ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
ئه‌م هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گورزێکه بۆ هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی عێراق که له چه‌ند به‌ره‌یه‌که‌وه له شه‌ڕدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی تری وڵاته‌که که که‌وتونه‌ته ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له زاری عه‌ذال ئه‌لفه‌هداوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباره‌وه ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه سه‌دان خێزان شاره‌که‌یان جێهێشتووه وداواش له حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ده‌کات تا به‌زووترین کات هێزی سه‌ربازی و ئاسایشی بنێرێت بۆ شاره‌که.
هاوکاتی ئه‌م هێرشانه‌ش ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی په‌یامێکی ده‌نگی بڵاوده‌کاته‌وه هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه نه بینراوه و نه ده‌نگیشی بیستراوه .
له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌لبه‌غدادی داوا له موسڵمانان ده‌کات چه‌ک هه‌ڵبگرن و ده‌ڵێت هیچ بیانویه‌ک نییه بۆ هه‌ر موسڵمانێک بێت به‌شداری له شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا نه‌کات.
ئاژانسه ڕۆژئاواییه‌کانی هه‌واڵ نه‌یانتوانیوه ده‌سبه‌جێ پشتڕاستی بکه‌نه‌وه که ده‌نگه‌که ده‌نگی ئه‌لبه‌غدادییه.