کاربه‌ده‌ستانی سۆماڵیا ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیه‌کان ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و دوو شارۆچکه‌یه‌ی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی توندڕه‌وانی ئه‌لشه‌باب بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو
پێشتر کاربه‌ده‌ستێکی خۆجێی له باشوری سۆماڵیا ده‌ڵێت توندڕه‌وانی ئه‌لشه‌باب ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر دوو بنکه‌ی حکومه‌تدا له هه‌رێمی شابیڵی خواروو.
عه‌بدولقادر موحه‌مه‌د نور، فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که به به‌شی سۆماڵی له ده‌نگی ئه‌مریکا گوتووه زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی توندڕه‌وانی ئه‌لشه‌باب به چه‌کی قورسه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر شارۆچکه‌کانی ئاودیگڵ و موباره‌ک و دواتر هێزه سه‌ربازیه‌کان هێرشێکی به‌رپه‌رچ ده‌ره‌وه‌یان کردۆته‌وه توانراوه شارۆچکه‌کان له توندڕه‌وان بسه‌ندرێنه‌وه.
ئه‌م دوو شارۆچکه‌یه نزیکه‌ی 75 کیلۆمه‌تر له مه‌گادیشۆ پایته‌ختی سۆماڵیاوه دوورن.
نور ده‌ڵێت له شه‌ڕه‌کاندا ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی سه‌ر به حکومه‌ت کوژراون.
هێزه سه‌ربازیه‌کانی یه‌کێتی ئافریکا که له سۆماڵیان هه‌واڵی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شارۆچکه‌که‌ی له ده‌ستی ئه‌لشه‌باب پشتڕاست کردۆته‌وه.
تا دوو مانگیش له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی که ئه‌لشه‌باب ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی یه‌کێتی ئافریکاوه پارێزراوبوون.
ئه‌و کاته‌ش که سه‌ربازه‌کانی یه‌کێتی ئافریکا کشانه‌وه ،دۆسێی ئاسایشی ناوچه‌کان درایه‌وه ده‌ست سه‌ربازی سۆماڵیایی.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانێکی له ناکاوی کرد بۆ سۆماڵیا و باسی له خواستی ئه‌مریکا کرد بۆ پێکهێنانی سوپایه‌کی نیشتیمانی سۆماڵیایی و هه‌روه‌هاش یارمه‌تیدان له ڕێکخستنی هێزه خۆجێیه‌کان له ناو ئه‌و سوپا نیشتیمانیه‌دا.