ده‌سه‌ڵاتداران له بۆسنیا 12 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی چه‌کداری ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوون و به‌شداری شه‌ڕه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌یان کردووه.
دادپارێزان له ڕاگه‌یاندنێکدا ده‌ڵێن هه‌ر 12 که‌سه ده‌ستگیرکراوه‌که به به‌شداریکردن له شه‌ڕه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌دا له سوریا و عێراق گوناهبارکراون.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌م ده‌ستگیرکردنانه دوابه‌دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه دێن که له هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه و تیایدا ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر بۆمب و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی تری له‌شکریشدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت له بۆسنیا وه‌هایان مه‌زه‌نده کردووه نزیکه‌ی 150 که‌س وڵاته‌که‌یان جێهێشتووه تا به‌شداری له‌شه‌ڕدا بکه‌ن شان به شانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئیسلامیه ڕادیکاڵیه‌کان له بۆسنیا ده‌گمه‌ن بوون به‌ر له شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی ناوچه‌که که له ساڵی 1995 دا کۆتایی پێهات. ئه‌م شه‌ڕه جه‌نگاوه‌رانی توندڕه‌وی ئیسلامی له ناوچه‌کانی تره‌وه ڕاکێشا بۆ یارمه‌تیدانی موسڵمانه‌کانی بۆسنیا که شه‌ڕی دژی سیربیه‌کان و کرواتیه‌کانیان ده‌کرد.
لۆمه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای ڕادیکاڵیزم له‌ناو بۆسنیاییه میانڕه‌وه‌کاندا له ئه‌ستۆی ئه‌و ئیسلامیه ڕادیکاڵیانه نراوه.