Accessibility links

عادل نوری: پـێویسته‌ چیتر کورد به‌ دیار عه‌ره‌بی شیعه‌ و سووننه‌ی عێراق نه‌مێنێته‌وه‌

  • Haider Kareem

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پـێنجشه‌ممه‌ توندتیژیـیه‌کی تایفی خوێناوی ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میـیه‌ی زۆرینه‌ سووننه‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی گرته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 4 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و چه‌ندان که‌سی دیکه‌ برینداربوون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیش ده‌سـتگیرکران و چه‌ندین چوێن سووتێنران.

عادل نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتانه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوانه‌ وه‌ها له‌ ئێمه‌ی کورد ده‌کات که‌ " نابێت یه‌ک چرکه‌ ساتی تر به‌ دیار ئه‌مانه‌وه‌ بوه‌ستین." ده‌شڵێت پـێویسته‌ کورد هه‌وڵی دیپـلۆماسی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا چڕبکاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG