Accessibility links

ئه‌مجه‌د حوسه‌ین په‌ناهی: ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ ده‌وره‌ی رۆحانی بگره‌ به‌ددتر له‌ ده‌وره‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوه‌

  • Jani Diylan

Amjad Hussain Panahi

Amjad Hussain Panahi

چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جارێکی تر له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتێیری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران دانیشتوون و له‌ باره‌ی ره‌وشی ئێستای زیندانیانی کورد و رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌هاباد و کێشه‌کانی تری ناوچه‌که‌ ئاگاداریان کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مجه‌د حوسه‌ین په‌ناهی ئه‌ندامی ناوه‌ندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتێیری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، گه‌شتیکی بۆ ئه‌ڵمان کرد و پێش گه‌شته‌که‌ چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ راپۆرتی خۆیان ئاماده‌ کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی گه‌شته‌که‌یدا پێشکه‌شی که‌ن. کاک ئه‌مجه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ ده‌می دانیشتنه‌که‌یدا باسی بار و دۆخی سیاسی و مه‌ده‌نی، باری زیندانیانی کورد، رووداوه‌که‌ی مه‌هاباد ، کۆڵبه‌ران، پێشلکاریه‌کان و چه‌ندین کێشه‌ی تر کرا و پێ سپێردرا. کاک ئه‌مجه‌د ده‌شڵیت ئه‌و، گوزارشه‌که‌ی مه‌هابادی زۆر به‌ لاوه‌ گرنگ بوو که‌ دیاره‌ وه‌کو گوزارش پێی نه‌درابوو و ته‌نها له‌ رێ میدیاکانه‌وه‌ ئاگاداری هه‌بوه‌. کاک ئه‌مجه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دووای هاتنه‌ سه‌ر کاری رۆحانی رهو‌شی مافی مرۆڤ له‌ ئێران باشتر بێ یا به‌ددتر، ئه‌وه‌ به‌ جیا، به‌ڵام له‌ کوردستان به‌ تاێبه‌ت ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ ده‌وره‌ی رۆحانی بگره‌ به‌ددتر له‌ ده‌وره‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوه‌".

XS
SM
MD
LG