لێکۆڵه‌ره‌وانی فیدراڵی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی شاری فلادێلفیا له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا که له‌وێ شه‌وی سێشه‌ممه شه‌مه‌نده‌فه‌رێـک وه‌رگه‌ڕاوه و له ئاکامدا 6 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
کۆمپانیای Amtrak که حکومه‌ت پاره‌ی بۆ دابین ده‌کات و خاوه‌نی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌یه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی شه‌وی ڕابردوو ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره به 243 سه‌رنشینه‌وه له شاری نیویۆرک به‌ره‌و واشنتنی پایته‌خت به‌ڕێکه‌وتبوو، به‌ڵام له قه‌راغ شـاری فلادێلفیا له هێڵه‌که‌ی ده‌رچووه و به‌هۆیه‌وه ماشێنه‌که‌ی و شه‌ش فارگۆنی وه‌رگه‌ڕاون.
پاشان کۆمپانیاکه گوتی هێشـتا هۆکاری ڕووداوه‌که نه‌زانراوه، بۆیه به لایه‌نی که‌م 8 لێکۆڵه‌ڕی خۆی بۆ شوێنه‌که ڕه‌وانه ده‌کات.
مایکڵ نوتـته‌ر سه‌رۆکی شاره‌وانی فلادێلفیا سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌که‌ی کردبوو و له باره‌یه‌وه گوتویه‌تی " به ڕاستی کاره‌ساته و له ژیانمدا شتی وه‌هام نه‌دیوه."
زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌کان توانیبوویان به پـێی خۆیان له نێو فارگۆنه تێـکشکاوه‌کان بێنه ده‌رێ، به‌ڵام هه‌شبوون گیریان خواردبوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ی کارمه‌ندانی فریاگوزاری به‌هانایانه‌وه چووبوون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 135 که‌س ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌کان کران.
پاتریک مورفی ئه‌ندامی پـێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا بووه و وێنه‌یه‌کی گرتبوو له‌و ده‌مه‌ی کارمه‌ندانی فریاگوزاری یارمه‌تی سه‌رنشینه‌کانیان ده‌دا له یه‌کێـک له فارگۆنه تێـکشکاوه‌کان بێنه ده‌رێ.
جێی ئاماژه‌یه شوێنی ڕووداوه‌که زۆر دور نیـیه له‌و شوێنه‌ی که سـاڵی 1943 شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی تری لێ وه‌رگه‌ڕا و بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 79 که‌س. ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ش له واشنتنی پایته‌خته‌وه به‌ره‌و نیویۆرک به‌ڕێکه‌وتبوو.