جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وتووێژێـکی "ڕاشکاوانه‌ی" له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا ئه‌نجامداوه له باره‌ی مه‌سه‌له‌کانی ئۆکرانیا و سوریا و ئێران.
کێری ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی له تویته‌ره‌که‌ی خۆی نووسی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که گرنگه هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن له نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا بمێنـنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له جیهانیـیه‌کان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پـوتن کۆبـبێته‌وه، بۆ ماوه‌ی چوار کاژمێر له‌گه‌ڵ سێرگێی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی وت‌ووێژیان ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند کێری و پـوتن له باره‌ی چه‌ندان بابه‌ت وت‌ووێژیان کردووه، به مه‌سه‌له‌کانی لیبیا و یه‌مه‌نیشه‌وه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی تێڕوانینی ئه‌مه‌ریکا به ڕوونی بۆ ڕووسیا.
ئه‌م وتووێژانه‌ی ئه‌مڕۆ له هاوینه‌هه‌واری سوچی ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزی دیپـلۆماسی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا بوو له‌وه‌تای قه‌یرانی ئۆکرانیا ده‌سـتیپێـکردووه.