لایه‌نه شه‌رکه‌ره‌کاندا له یه‌مه‌ن بریار وایه له ده‌ره‌نگانی رۆژی سێشه‌ممه‌دا چه‌کانیان دا بنێن و ده‌ست بکه‌ن به چاودێریکردنی ئاگر به‌سێکی پێنج رۆژه بۆ ئه‌وه‌ی رێگا بده‌ن به گه‌یاندنی یارمه‌تیه مرۆڤایه‌تیه‌کان بۆ هاوڵاتیانی سڤیل له ناوه‌ی وڵاته‌که‌دا که به شه‌ره‌وه وێران بوه.
سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی هوتیه‌کان، هێزه‌کانی حکومه‌ت و هاوپه‌یمانی به رێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی که بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته‌یه له سه‌ر هێڕشه ئاسمانیه‌کانیدا له یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه، هه‌موو به‌ڵێنیان داوون له چاودێریکردنی ئاگر به‌سه‌که، به‌ڵام هیچ گه‌رنتیه‌ک نییه به‌و شێوه‌ی که شه‌ر له رۆژی دووشه‌ممه‌دا هه‌ر وا به‌رده‌وام بوه.
پێش ئاگر به‌سه‌که سه‌رۆکی کاروباره مرۆڤایه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڤالیری ئامۆس له هه‌موو لایه‌نه‌کان داوی کرد توند و تیژیه‌کان رابگرن و رێگا بده‌ن به ره‌وانه کردنی خواردن، پێداویستیه‌کانی پزشکی و ئاوی پاک و هه‌ر وه‌ها رێگا دان به هاوڵاتیان له ده‌رباز بوونیان بۆ شوێنی ئارام و ئاسایش.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت تا ئێستا فه‌ره‌تر له 1،400 که‌س له شه‌ری یه‌مه‌ن دا کوژراوون.