ئێران به هیوایه له کۆتایی هێنان نه وت‌و وێژه‌کانی ناو‌کی تا کۆتایی مانگی 6
وت‌و وێژکه‌رانی باڵای ناو‌کی ئێران له رۆژی سێشه‌ممه ووتیان ئه‌وان به هیوان به دستپێکردنه‌وه‌ی وت‌و وێژه دیپلۆماسیه‌کانی ئه‌م هه‌فته، ده‌ر ئه‌نجامێکی لێ بکه‌وێته پێش کاتی کۆتایی خۆسه‌پێندراوو له مانگی 6 بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنامه‌یه‌کی کۆتایی سه‌باره‌ت به برنامه‌ی ناو‌کی ئێران. ئه‌و ووتی ئێمه به هیواین له گه‌یشتن به رێکه‌وتنامه‌یه‌کدا پێش یه‌کی مانگی ژولای، ئه‌و قسانه له ئاژانسی میهره‌وه و له زاری عه‌باس عه‌ره‌قچیه‌وه راگه‌یندرابوو پاش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاندا له ڤیینا.
له لایه‌کی تره‌وه ئێران به هیوایه له سازدانه‌وه‌ی سیستمی بانکی له گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری جیهاندا پاش دابرانی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان. پرۆسه‌کان هه‌ر وا ئاسان نابن له کاتێکدا سیستمی دارایی کۆماری ئیسلامی به جۆرێک پێش چووه که په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ بانکه‌نانی جیهانیدا زۆر ئاڵۆز ده‌کات.