وه‌زاره‌تی ناوخۆی نیپاڵ ڕایگه‌یاند له ئاکامی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کاتماندوی پایته‌ختی دا به لایه‌نی که‌م 42 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 1117 که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌پـێی ده‌زگای چاودێری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا چه‌قی بومه‌له‌رزه‌که له قوڵی 15 کیلۆمه‌تر بووه و 76 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کاتماندو دوربووه و که‌متر له 20 کیلۆمه‌تر له سنووری وڵاتی چین.
هێشتا ئه‌و وڵاته له بومه‌له‌رزه‌که‌ی 25 ی مانگی چواره‌وه نه‌هاتووه‌ته‌وه سه‌رخۆی که گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له 8 هه‌زار که‌سی لێکه‌وته‌وه و چه‌ندان گوندی به ته‌واوی ته‌ختی زه‌وی کرد.
پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌ی قوربانیـیانی بومه‌له‌رزکه‌ی ئه‌مڕۆش زۆر له‌وه زیاتربێت که هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زانراوه.