Accessibility links

کاوه‌ موحه‌مه‌د: پێویسته‌ حکومه‌تی عێراقیش وابه‌سته‌ی ده‌ستور بێت بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق

  • Balen Salih

 کاوه‌ موحه‌مه‌د

کاوه‌ موحه‌مه‌د

ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له‌ ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا عێراق وڵاتێکی فێدراڵیه‌.

ده‌مڕاستی ئۆفیسی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی ده‌ڵێت ده‌ستور ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌هاش حکومه‌ته‌ خۆجێیه‌کانی تریش ڕێکده‌خات.

ده‌مڕاستی ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ده‌ستور یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقی مسۆگه‌ر کردووه‌ و ده‌شیپارێزێت.

پێشتر هاوکاتی سه‌ردانه‌کی بۆ ئه‌مریکا مه‌سعود بارزانی وتی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق به‌ زۆر نابێت.

کاوه‌ موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ئه‌مریکا پێویسته‌ به‌ دوو دیودا بخوێنرێته‌وه‌، دیوێكیان ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێک له‌ لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌ندێک له‌ میدیای کوردی به‌ر له‌ سه‌ردانی ئه‌مریکا و هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ش باسێکی زۆریان له‌وه‌کرد که‌ گوایه‌ له‌ به‌رنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک ئۆباما و به‌رپرسانی تری ئه‌مریکیدا پرسی چاره‌نوس یان ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌خرێته‌ به‌رباس و ده‌شڵێت دیوی دووه‌م ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌یه‌ که‌ له‌ لێدوان و ڕاگه‌یاندنه‌ فه‌رمیه‌کانی ئه‌مریکادا هه‌ن که‌ هیچ شتێکی ئه‌وتۆی تیادا به‌دی ناکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ڕاگه‌یاندنیه‌ی ده‌کرا یه‌ک بگرێته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، کاوه‌ موحه‌مه‌د ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات له‌ ناو عێراقدا به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ردوو لایه‌نی شیعه‌ و سوننه‌ش هه‌ستیارییان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر دۆسێی دابه‌شکردنی عێراق ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی وه‌ک به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ناکۆکیه‌کانی ناو ماڵی شیعه‌ش کاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌سه‌ر چۆنیه‌تی کاردانه‌وه‌کانی گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت له‌ به‌غدا وه‌ک ئه‌و ناکۆکیه‌ی له‌ نێوان نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوو و حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستا هه‌یه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG