Accessibility links

به‌ختیار که‌ریم: بۆ ئه‌مریکا زۆر سه‌خته‌ بتوانێت هاوسه‌نگی له‌ نێوان ئێران و وڵاتانی که‌نداودا بپارێزێت

  • Balen Salih

به‌ختیار که‌ریم

به‌ختیار که‌ریم

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ پێده‌چێت ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ لوتکه‌ییه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌ له‌ کامپ ده‌یڤد یه‌کێک بێت له‌ کۆبوونه‌وه‌ هه‌ره‌ گرنگ و سه‌رنج ڕاکێشه‌ره‌کانی نێوان ئه‌مریکا و وڵاتانی که‌نداوی فارس له‌ ده‌یان ساڵی ڕابردوودا به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌ ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌ڵێن به‌شداری تیادا ناکه‌ن.

به‌شداری نه‌کردنی ژماره‌یه‌ک له‌ڕێبه‌رانی وڵاتانی که‌نداو وه‌ک ئاماژه‌ی پێکراوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایی شه‌ش وڵاته‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو له‌ به‌رامبه‌ر ڕێکه‌وتنی ناوکی نێوان واشنتۆن و تاران.

به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت به‌شداری نه‌کردنی ئه‌و ژماره‌ ڕێبه‌رانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ که‌نداو ناردنی په‌یامێکه‌ بۆ سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تیایدا نیگه‌رانیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌ک دۆسێی تریش له‌وانه‌ ناردنی چه‌ک، پێشکه‌شکردنی هاوکاری سه‌ربازی و هه‌وره‌هاش سه‌وداکانی کڕینی چه‌کی تایبه‌ت که‌ داوایان کردووه‌.

به‌ختیار که‌ریم ده‌ڵێت هه‌م وڵاتانی که‌نداو و هه‌میش ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا پێویستیان به‌ ئه‌مریکایه‌ و ئاماده‌ش نین دانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ن و هه‌روه‌هاش سیسته‌مێکی به‌رگری وه‌هاش نییه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا تا هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ ڕێز له‌ سه‌رروه‌ریه‌کانی یه‌کتر بگرن.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG