Accessibility links

سیامه‌ند موعینی: ئه‌وه‌ی مه‌هاباد‌ په‌یامێکه‌ که‌ گه‌ل له‌سه‌ر پێیه و زیندوویه‌ و ئیراده‌ی هه‌یه‌

  • Jani Diylan

Siamand Moeini سیامه‌ند موعینی

Siamand Moeini سیامه‌ند موعینی

رووداوه‌که‌ی هۆتیل تارای مه‌هاباد و خودکوژی فه‌ریناز خوسره‌وانی لێکدانه‌وه‌ی جۆراو جۆرێ لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌، ئاخۆ چۆن له‌م کێشه‌ دروانرێت وه‌کو کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یان کێشه‌یه‌کی رامیاری؟

Protest for Farinaz Khosrawani

Protest for Farinaz Khosrawani

​سیامه‌ند موعینی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێڤه‌به‌ریا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ده‌ستپێکی هاتنه‌ سه‌رکاریه‌وه به‌ داڕمان و تێکشکاندنی ئێراده‌ی گه‌ل ده‌ستپێکردووه‌ که‌ ئامانجێکی کۆماری ئیسلامی بوه‌ هه‌ر له‌ ده‌سپێکه‌وه‌. کاک سیامه‌ند هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و واقیعه‌ ناخۆشه‌ وه‌ یاخود ئه‌و نهادکارانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگاکانی کۆماری ئیسلامی هاتوه‌ته‌ کایه‌وه‌، ئه‌و به‌ شێوازێکی سیاسیه‌ نه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی. کاک سیامه‌ند ده‌شڵێت ئه‌وه‌ له‌ بناغه‌دا کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌له‌ له‌ به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌ ناشایسته‌کانی کۆماری ئیسلامیدا وه‌ ئه‌وه‌ په‌یامێکه‌ که‌ گه‌ل له‌سه‌ر پێییه‌، په‌یامێکه‌ که‌ گه‌ل زیندوویه وه‌ په‌یامێکه که‌ گه‌ل ئیراده‌ی هه‌یه‌ وه‌ ئیراده‌ی گه‌ل به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناشکێت و به‌رده‌وام ده‌بێت".‌

XS
SM
MD
LG