چه‌کداره‌کانی حوثیه‌کان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن قایل بوون به پێشنیازی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ 5 ڕۆژی ئاگربه‌ست له‌به‌ر هۆکاری مرۆڤایه‌تی.
بڕیاره ئه‌م ئاگربه‌سته ڕۆژی سێشهمه بخرێته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆ قایل بوون به ئاگربه‌ست ته‌نها چه‌ند کاژمێرێک پاش هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه بوو بۆسه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆکی پێشووی یه‌مه‌ن له شاری سه‌نعا.
بڕوا وایه له‌کاتی بۆردومانه‌که‌دا عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له‌وێ نه‌بووبێت.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستانی سعودیه ڕایانگه‌یاند ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستپێکی ئه‌و ئاگربه‌سته‌یه له یه‌مه‌ن به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی مرۆڤانه بۆ هه‌زاران که‌سی یه‌مه‌نی که پێویستیه‌کی زۆریان پێیه.
جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای له‌وانه کرد که پشتیوانی له حوثیه‌کان ده‌که‌ن تا هانی سه‌رهه‌ڵداوان بده‌ن به‌م ئاگربه‌سته قایل بن. سه‌رهه‌ڵداوانی شیعه له یه‌مه‌ن خۆیان به هاوپه‌یمانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح داده‌نێن و بڕوایه‌کی زۆریش هه‌یه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی بکرێن.