ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا چۆته ناو خاکی سوریاوه وه‌ک سه‌ردانێکی له ناکاو بۆسه‌ر مه‌زاری باپیره‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی.
له مانگی دوودا بوو تورکیا سه‌دان سه‌ربازی خۆی نارده ناو سوریاوه بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌زاره‌که که له‌لایه‌ن توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه گه‌مارۆ درابوو.
سه‌ربازه‌کان مه‌زاره‌که‌یان گواسته‌وه بۆ شوێنێکی نزیکتر له سنوری تورکیا و ده‌یان سه‌ربازی تورکیاشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برده‌وه واته ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانی ئه‌و مه‌زاره بوون.
ئۆفیسی داود ئۆغڵو ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا سه‌ردانی مه‌زاره‌که‌ی کردووه که نزیکه‌ی 250 مه‌تر له سنوری تورکیاوه دووره له ناوچه‌ی ئاشما له سوریا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی دۆغان ده‌ڵێت ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو به کاروانێکی ماشێنی زرێپۆشه‌وه چۆته ناو خاکی سوریاوه و ژماره‌یه‌ک هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگیش وه‌ک هێزێکی تری پاراستن له ئاسمانی ناوچه‌که‌دا بوون.