Accessibility links

جارێکی تر حوسنی موباره‌ک سزا ده‌درێته‌وه‌


دادگایه‌کی وڵاتی میسر سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی سه‌پاندۆته‌ سه‌ر حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشووتری میسر و دوو کوڕه‌که‌ی.

له‌م سه‌رله‌نوێ دادگایی کردنه‌وه‌ی موباره‌ک و دوو کوڕه‌که‌ی به‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی پاش چوار ساڵه‌ له‌ لادانی سه‌رۆکی پێشووتری وڵاته‌که‌ له‌ ده‌سه‌ڵات.

حوسنی موباره‌ک بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ سه‌رۆکایه‌تی میسری کردووه‌ و هه‌ردوو کوڕه‌که‌شی (جه‌مال و عه‌لاء) تا ئێستا 3 ساڵیان له‌ زینداندا به‌سه‌ر بردووه‌ له‌سه‌ر تاوانی تر.

به‌ڵام هێشتا دیار نییه‌ ئایا ئه‌م سه‌رۆکه‌ له‌کارخراوه‌ی میسرکه‌ ته‌مه‌نی 87 ساڵه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ زینداندا ده‌مێنێته‌وه‌ یان نا.

دۆسێی دادگایی کردنی موباره‌ک و کوڕه‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی گوناهبارکردنیان بووه‌ به‌ دیارنه‌مانی به‌ ملیۆنان دۆلار له‌ بودجه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کۆشکی کۆماری ته‌رخانکرابوو.

پێشتر دادگایه‌کی تر تاوانی کوشتنی له‌سه‌ر موباره‌ک لادا واته‌ ئه‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ کوشتنی خۆپیشانده‌رانی ساڵی 2011 ه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ مه‌یدانی ته‌حریر له‌ قاهیره‌.

XS
SM
MD
LG