Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: فرمێسک موسته‌فا

  • Balen Salih

فرمێسک موسته‌فا

فرمێسک موسته‌فا

شانۆ، ئه‌و خوێندنگا گه‌وره‌یه‌ی بێ گوێدانه‌ ژماره‌ی ساڵه‌کانی ته‌مه‌ن، وانه‌ جوانه‌کان به‌ هه‌موومان ده‌به‌خشێت.

ئه‌کته‌ره‌کان له‌ شانۆدا بڕیارده‌رن له‌ چۆنیه‌تی گه‌یاندنی په‌یامه‌کاندا، به‌و مانایه‌ی گه‌ر ئه‌کته‌رێک نه‌توانێت پردی متمانه‌ له‌ نێوان خۆیی و بینه‌ریدا دروستبکات به‌ شێوه‌یه‌ک بینه‌ر له‌گه‌ڵ جوڵه‌ و له‌گه‌ڵ دیالۆگی خۆیدا نه‌بات ئه‌وا ناتوانێت په‌یامی هونه‌ریانه‌ و مرۆڤانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت.

فرمێسک موسته‌فا

فرمێسک موسته‌فا

(فرمێسک موسته‌فا) هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر، وه‌ک زۆرێک له‌ پسپۆڕانی شانۆ ده‌ڵێن یه‌کێکه‌ له‌و خانمانه‌ی کاتێک ده‌چووه‌ سه‌ر شانۆ، یه‌کپارچه‌ هۆڵی نومایشته‌که‌ی پڕ ده‌کرد له‌ ده‌نگ و ڕه‌نگی تایبه‌تمه‌ندێتی نواندنه‌کانی خۆی.

نومایشته‌ شانۆییه‌کانی (دایک) وه‌‌ (مه‌لی ده‌ریا) ڕاستی مێژووی داهێنان لای فرمێسک موسته‌فا ده‌سه‌لمێنن.

فرمێسک موسته‌فا

فرمێسک موسته‌فا

له‌ ده‌می نومایشتکردنیشانۆیی (دایک)دا ئه‌گه‌ر هاتبا و مه‌کسیم گۆرکی ئاماده‌ی نومایشته‌که‌ بووایه‌ ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌یگووت ئه‌م دایکه‌ی سه‌ر شانۆ باڵاتر و شکۆمه‌ندتر و پیرۆزتره‌ له‌و دایکه‌ی خۆی نوسیویه‌تی. فرمێسک موسته‌فا له‌و شانۆگه‌رییه‌دا داهێنانی له‌ نواندندا نیشان داین، وه‌ک کاره‌ جوان و پڕ به‌هاکانی تریشی.

فرمێسک موسته‌فا

فرمێسک موسته‌فا

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕێگابڕینی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی شانۆی کوردیمان به‌بێ هه‌وراز و نشێو نه‌بووه‌ و وه‌ک خانمێکی شانۆکار به‌رده‌وام باسی له‌وه‌ کردووه‌ خۆیی و هاوکاره‌کانی توانیویانه‌ کۆت و سنورداریه‌کان بشکێنن به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت "نه‌توانراوه‌ هونه‌ر بخرێته‌ خزمه‌تی ژیانه‌وه‌."

فرمێسک له‌ ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی و له‌سه‌ر نواندنه‌کانیشی وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌بووه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌روه‌خته‌وه‌.‌

زۆرێک جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ شانۆ له‌ قه‌یراندایه‌، ئایا قه‌یرانه‌که‌ له‌ خودی هونه‌ره‌که‌دایه‌ یان له‌ بینه‌ردایه‌؟

فرمێسک موسته‌فا

فرمێسک موسته‌فا

ئایا داهێنان لای فرمێسک موسته‌فا چ پێناسه‌یه‌کی هه‌یه‌؟

ئایا ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌کان هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر دروست ده‌کات یان به‌هره‌ی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی؟

ئایا نوسینی سیناریۆکان بۆ ڕادیۆی هێلین له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌ هونه‌ریه‌کانیدا یه‌ک ده‌گرێته‌وه؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) یه‌:

XS
SM
MD
LG