Accessibility links

پولیسی عێڕاق: له‌ ماوه‌ی شکاندنی به‌ندیخانه‌یه‌ک بۆ خۆده‌بازکردن 36 به‌ندکراو کوژران.


Ramadi, Iraq
Ramadi, Iraq

خۆده‌ربازکردن له‌ به‌ندیخانه‌ له‌ عێڕاق دا ڕووداوێکی باوه‌ و هه‌میشه‌ ملیتانه‌کان هه‌ویستوویانه‌ که‌سانی خۆیان له‌ به‌ندیخانه‌دا ڕزگار بکه‌ن.

چل به‌ندکراو له‌ به‌ندیخانه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی عێڕاق، له‌ نێویان دا هێندێک له‌ ئه‌وانه‌ی تاوانیان له‌ سه‌ر بوو کاری تێروریستی یان کردووه‌، له‌ میانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانێکدا خۆیان ده‌رباز کرد که‌ لانی که‌م شه‌ش پولیس، و 30 به‌ندکراو کوژران وه‌ک شه‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتداران گوتیان.

ڕاپۆرتی جۆر به‌ جۆر سه‌باره‌ت به‌ کوژراو و برینداران له‌ هێرشه‌که‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی خالیس له‌ پارێزگای دیاله‌ هه‌نه‌. دوو کاربه‌ده‌ستی پولیسی پارێزگاکه‌ و کاربه‌ده‌ستی پزشکی ده‌ڵێن 51 به‌ندکراو و 12 پولیس کوژراون، له لایه‌کی دیکه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 به‌ندکراو ده‌ربازبوون. ئه‌وان ناوی خۆیان نه‌درکان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌درابوو زانیاری ئاشکرا بکه‌ن.

ژنراڵ سه‌عد ئیبراهیم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نێوخۆیی، به‌ ئاژانسی په‌یامنێری ئاسۆشێتدپرێسی گوت که‌ له‌ پێشدا شه‌ڕ له‌ نێو به‌ندکراوان ده‌ستی پێکرد و کاتێک پاسه‌وانان چوون لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن، به‌ندکراوان چه‌کیان له‌ پاسه‌وانه‌کان ئه‌ستاند.

شاری خالیس له‌ 80 کیلۆمتری باکووری به‌غدا هه‌ڵکه‌وتووه‌.

XS
SM
MD
LG