Accessibility links

سه‌رۆکی هه‌رێم و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

  • Motabar Shirwani

هه‌ینی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌ دیمانه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ‌دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌وره ‌به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا به‌ سه‌رۆک ئۆباما و جێگری سه‌رۆک ئۆباما و وه‌زیری به‌رگرییه‌وه‌.

سه‌رۆک بارزانی گوتیشی،" ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو وڵاتانی تر دان به‌وه‌ ده‌نێن پێشمه‌رگه‌ ئه‌فسانه‌ی داعشی تێکشکاند و به‌ چاوی ڕێزه‌وه‌ ته‌ماشای قوربانیانی گه‌لی کوردستان و به‌ تایبه‌تی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن."

سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و به‌شداری کورد، بارزانی گوتی له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا کۆمیته‌یه‌کیان پێکهێناوه‌ بۆ دانانی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ رزگارکردنی موسڵ. ئه‌و گوتی هه‌تا تێرۆریستانی داعش له‌ موسڵ بن، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ هه‌رێمی کوردستان، بۆیه‌ شکاندنی داعش له‌ موسڵ یان ده‌رکردنی گرنگه‌.

بارزانی گوتی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما و جێگره‌که‌ی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو،" ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌م جاره‌ هه‌ستم پێکرد و دیتم ده‌رباره‌ی دۆزی گه‌لی کورد و کوردستان و پێویستی ئێمه‌ له‌ رووی عه‌سه‌که‌رییه‌وه‌، پێشتر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌م هه‌ست نه‌ده‌کرد."

XS
SM
MD
LG