Accessibility links

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: ئێستا به‌داخه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌ و به‌غدا ته‌نها بووه‌ به‌ پاره

  • Balen Salih

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

بڕیاره‌ شاندێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بکات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدا کۆ ببێته‌وه.

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی وڵاته‌که‌دا ده‌بێت.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ دروسته‌ که‌ ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌ چه‌ند خاڵێکدا کۆ ده‌بێته‌وه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ جوگرافیا به‌ڵام ده‌شڵێت ئێستا خاڵه‌ هه‌ره‌ سه‌رکیه‌که‌ی ناکۆکیه‌کان( دۆسێی نه‌وته‌) و به‌ دیاریئکراویش له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته‌.

به‌ڕێز حه‌مه‌ ساڵح ده‌ڵێت له‌ ئێستادا به‌ گشتی ده‌کرێت بگوترێت ئه‌گه‌ر سه‌د له‌ سه‌دیشدا نه‌بێت به‌ڵام وابه‌سته‌یی هه‌یه‌ به‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی پێشتر له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا مۆرکراوه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی وابه‌سته‌ نه‌بووه‌ به‌غدایه‌ به‌ تایبه‌تی که‌ مافه‌ داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی وه‌ک پێویست جێبه‌جێنه‌کردووه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندی دارایی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌مێنێت ئه‌وا ئیتر هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک نامێنێت و ئه‌وجاش وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات پرسیار دێته‌ ئاراوه‌ له‌وانه‌ ئایا وه‌زیری دارایی و سه‌رۆکی عێراق و په‌رله‌مانتاران ئیشیان چییه‌ له‌ به‌غدا و پرسیاری تریش دێت به‌ دوایدا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی پێکه‌وه‌ ژیان.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG