Accessibility links

هێمن سه‌یدی: خۆپـیشـاندانه‌کانی مه‌هاباد په‌ره‌یان سه‌ندووه‌ و برینداری زۆر هه‌ن و خه‌ڵـکێـکی زۆریش ده‌سـتگیرکراون

  • Balen Salih

مه‌هاباد

مه‌هاباد

مه‌رگی کچێـک له‌ مه‌هاباد ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌ و به‌ هه‌زاران که‌س ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌ و تاپڕیان به‌کارهێناوه‌ و له‌ ئاکامدا ژماره‌یه‌ک خۆپـیشـانده‌ر به‌ ساچمه‌ی ئه‌و جۆره‌ چه‌که‌ برینداربوون. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حکومه‌ت گازی فرمێسـک ڕێژیشیان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێناوه‌ و ده‌شڵێن جۆره‌ گازی دیکه‌ش به‌کارهاتووه‌.

هێمن سه‌یدی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت " گرنگ ئاگرتێبه‌ردان و سووتاندنی ئوتێله‌که‌ نیـیه‌ له‌م ڕووداوه‌دا، به‌ڵکو کاره‌ گرنگه‌که‌ نیشـاندانی ناڕه‌زایه‌تیـیه‌کانه‌ که‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بووه‌ له‌ نێوه‌نده‌ میدیایـیه‌کاندا."

به‌ڕێز سه‌یدی ده‌شڵێت کێشه‌که‌ به‌ ڕواڵه‌ت سیاسی نیـیه‌ هه‌رچه‌نده‌ په‌یوه‌ندی به‌ که‌سێـکی سیاسی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئێسـتاش پـرسیاری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی دڵیان پـڕه،‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌رفه‌ت نه‌دراوه‌ لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی یاسایی بکرێت نه‌ک هه‌ر له‌م ڕووداوه‌دا، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له‌ ڕووداوه‌کانی کوشتنه‌کانی تریشدا.

XS
SM
MD
LG