Accessibility links

ئاسایشی کوردی له‌ شاری حه‌سه‌که‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شه‌وانه‌ ده‌دات


له‌ پاش هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داعش بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشـتی ئاسایشی کوردی له‌ شاری حه‌سه‌که‌ و بۆردومانکردنی چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی شاره‌که‌ به‌ خومپاره‌، ئاسایشی گشتی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شه‌وانه‌ی له‌ شاره‌که‌ داوه‌ که‌‌ له‌ کاژمێر هه‌شتی شه‌وه‌وه‌ ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا شه‌شی به‌یانی.

ئاسایشی گشتی له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند داوای له‌ خه‌ڵکی کرد ته‌نها بۆ حاڵه‌تی زۆر پـێویست بۆیان هه‌یه‌ هاتوچۆ بکه‌ن و ده‌بێت به‌رده‌وام ناسنامه‌ی خۆیان هه‌ڵگرتبێت.

زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ قامیشلو ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌.

XS
SM
MD
LG