به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ ملیۆنان لێقه‌وماوی سیڤیل له یه‌مه‌ن، عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گوتیان به‌م زووانه ئاگربه‌سـتێـکی پـێـنج ڕۆژی بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌ن ده‌سـتپـێده‌کات که شیانی هه‌یه نوێ بکرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و حوسیـیه‌کان و لایه‌نگرانیان به ئاگربه‌سته‌که قایل بن.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه گوتی وڵاته‌که‌ی هێرشه ئاسمانیـیه‌کان له یه‌مه‌ن ڕاده‌گرێت تاوه‌کو پـرۆسه‌ی گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ خه‌ڵکی یه‌مه‌ن فراوانتربکرێت. گوتیشی سعودیـیه له یارمه‌تی نوێیدا 274 ملیۆن دۆلاری بۆ لێقه‌وماوه‌کانی یه‌مه‌ن ته‌رخان کردووه.
جان کێری لای خۆیه‌وه گوتی ئه‌م ڕاگرتنه کاتیـیه‌ی شه‌ڕ هه‌تا چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه به‌رجه‌سته نابێت، چونکه کاتێـکی ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌وڵه دیـپـلۆماسیـیه‌کان به مه‌به‌ستی قایلکردنی حوسیـیه‌کان و قبوڵکردنیان بۆ مه‌رجه‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که. گوتیشی هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی ئه‌وانیش کاتیان ده‌وێت بۆ دانانی به‌رنامه‌یه‌کی باشتر بۆ گه‌یاندنی خۆراک و سووته‌مه‌نی و پـێداویسـتی ته‌ندروستی بۆ ته‌واوی وڵاته‌که. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد ئاگربه‌سته‌که مانای ئه‌وه‌یه "نه بۆردومان ده‌بێت و نه ته‌قه ده‌کرێت و هه‌روه‌ها هێزه‌کانیش نه‌جوڵێنرێن."
جێی ئاماژه‌یه پـێشـنیاری ئاگربه‌سته‌که پاش ئه‌وه ڕاگه‌یاندرا که جان کێری له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان و گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی سعودیـیه له ڕیاز کۆبووه‌وه.