جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێکی کوتوپڕی بێ پێشوه‌خت راگه‌ێندراو گه‌یشته وڵاتی سۆماڵ ، ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانه که دیپلۆماتێکی باڵای ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی وه‌ها بکات.
پام دۆکینس که یاوه‌ری جۆن کێری له‌م سه‌ردانه‌یدا ده‌کات ده‌ڵێت" جۆن کێری سه‌ر له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌قادیشۆ و له‌وێ بۆ ماوه‌ی سێ کاتژمێر و نێو مایه‌وه و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شێخ موحه‌مه‌دی سه‌رۆکی سۆماڵ و سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته پـێشوازی لێ‌کرا.
پـێشبینی ده‌کرێت مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و پـێشڕه‌ویـیه‌کان به‌ره‌و چاکسازی و هه‌روه‌ها ئامانجه‌کانی گه‌شه‌کردن به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی بڕیاره له ساڵی داهاتودا ئه‌نجام بدرێن، سه‌رجه‌م ئه‌مانه ببنه سه‌نگی ته‌وه‌ره‌کانی وتووێژه‌کانی به‌ڕێز جۆن کێری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سۆماڵی.
هاوکات پێشبینیش ده‌کرێت که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل کوبێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژ له باره‌ی کاری رێكخراوه ناحکومه‌تیه‌کان له سۆماڵ بکات ، هاوکات جۆن کێری سوپاسی هێزه‌کانی یه‌کێتی ئه‌فریقای کرد بۆ رۆڵیان له سه‌قامگیری سۆماڵ‌دا، ئه‌وه‌ی جۆرێک له هێمنی به‌خۆوه بینیوه ، ئه‌مه‌ش دوای پتر له 20 ساڵ له نه‌بوونی حوکمه‌تێکی کار به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌وه‌ها شه‌ڕی به‌رده‌وام له دژی ملیتانانی شه‌بابی ئیسلامی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوێنێ جۆن کێری له نایرۆبی پایته‌ختی کینیا کۆمه‌کی به بڕی چه‌ندان ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌فریقا راگه‌یاند. هه‌ر دوێنێش جۆن کێری ڕێزی خۆی نیشـاندا بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ساڵی 1998 ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له نایرۆبی و هه‌روه‌ها له قوربانیانی هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه له‌و وڵاته ڕوویاندا. جۆن کێری په‌یمانی دا که ئه‌مه‌ریکا له پشتوانیکردنی شه‌ڕی دژه تێرۆریزم به‌رده‌وام ببێت.