Accessibility links

ئه‌مین به‌کر: ئێران ڕۆڵێکی ناڕاسته‌وخۆی هه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا

  • Balen Salih

هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستێکی تاک لایه‌نه‌ وه‌رده‌گرێت دژی به‌رنوسی بودجه‌ی ساڵی 2016 ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

هاوپه‌یمانی نیشتیمانی جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌رکردنی بڕیارێکله‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکا تا ڕاسته‌وخۆ کۆمه‌کی له‌شکری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عه‌شره‌ته‌کانیعه‌ره‌بی سوننه‌ دابین بکرێت له‌و بڕه‌ داراییه‌ی بۆ یارمه‌تی سه‌ربازی عێراق ته‌رخان ده‌کرێت.

ئه‌مین به‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی کردی هه‌ڵوێستێکی نێگه‌تیڤانه‌ بوو وه نیشانه‌ی دابه‌ش بوونی عێراقی نیشاندا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا و هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌ڵێت کاته‌که‌ش جێی پرسیاره‌ له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی زۆر زووتر ئاگادار بوون و ئاماده‌کارییان بۆ هه‌ڵوێستێکی له‌و شێوه‌ کردبوو.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز به‌کر باسیش له‌وه‌ ده‌کات ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆ ناکاته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌ی حکومه‌تی عێراقی لێ پێکهاتووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG