پاسه‌وانانی که‌ناری ده‌ریای ئیتاڵیا و که‌شتییه بازرگانیه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌هانای به‌لایه‌نی که‌م 16 به‌له‌می کۆچبه‌ران چوون و سه‌دان که‌سیان ڕزگار کرد و 10 ته‌رمیشیان له که‌ناری لیبیا دۆزییه‌وه له کاتێکدا قاچاخچییه‌کان ئارامی ده‌ریایان به ده‌رفه‌ت زانی بۆ ڕه‌وانه کردنی که‌شتییه‌کان که پڕ له خه‌ڵ بوون له سه‌رانسه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
پاسه‌وانێکی ده‌ریای ئیتالیا ڕایگه‌یاند ته‌رمه‌کان له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازی که‌ناری لیبیا دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕووداوه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ده‌ریادا ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که 3،690 کۆچبه‌ر له که‌شتییه‌کانی قاچاخچییه‌کان ڕزگار کران. زۆربه‌ی کۆچبه‌ره‌کان هێشتا ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌کانی باشوری ئیتالیا ده‌کران هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕووداوه نوێیه‌ش ڕوویدا.
چه‌ندین هه‌فته‌یه کاربه‌ده‌ستانی ئیتالیا و کاروباری مرۆیی هۆشداری ده‌ده‌ن که به‌له‌مه‌کانی قاچاخچییه‌کان به‌ده‌وام به‌ره‌و که‌ناره‌کانی ئیتاڵیا ده‌ڕۆن.