Accessibility links

چه‌ند ڕۆژێک پاش بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌که‌ی نیپاڵ 3 که‌س به‌ زیندوێتی ده‌دۆزرێنه‌وه‌


تیمه‌کانی به‌هاناچوون سێ ڕزگاربویان له‌ گونده‌کانی ناوچه‌ شاخاوییه‌کانی نیپاڵ دۆزیوه‌ته‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێک پاش بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌که‌ی وڵاته‌که‌.

کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌ت (سۆریا په‌رساد ئوپادایا) ڕایگه‌یاند سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوو پیاو و ژنێک به‌ زیندوێتی له‌ ژێر داروپه‌ردو له‌ نزیک‌ گوندی سیاولی ده‌رهێنراون.

به‌ ڕوونی ڕانه‌گه‌ێندراوه‌ چ ڕۆژێک ئه‌وان دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ڕاپۆرتێکی تری ئه‌سۆشیه‌یتت پرێس ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌هه‌ڵه‌ کاتی ڕزگارکردنی ئه‌و زیندوماوانه‌ ڕاگه‌ێندراوه‌.

ئوپادایا گوتیشی ده‌ستبه‌جێ ئه‌وان گه‌ێندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌شکری بۆ چاره‌سه‌ر کردن.

XS
SM
MD
LG