شه‌ڕی قورسی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و یاخیبوانی تالیبان له باکوری ئه‌فغانستان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه فشاری برد بۆ هه‌زاران که‌س ماڵه‌کانی خۆیان له هه‌رێمی کوندوز جێبهێڵن.
میر خوادا سابر کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ران ده‌لێت له‌و کاته‌وه‌ی نزیکه‌ی 9 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تالیبان هێرشێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی کرده سه‌ر ناوچه‌که نزیکه‌ی 2 هه‌زار خێزان ئاواره بوون.
پاش زیاتر له 7 مانگ که سه‌رۆک ئه‌شره‌ف غه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست هێشتا ئه‌فغانستان وه‌زیری به‌رگری نییه، ته‌نانه‌ت له ده‌مێکیشدا که باری ئاسایش له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که تێکچووه‌ته‌وه.
پاش ده‌ستپێکردنی هێرشه‌که‌ی کوندوز سه‌رۆک غه‌نی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هندستان دووا خست تا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ڕاوێژ بکات.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا له‌شکری ئه‌فغانستان به‌په‌له هێزی پشتیوانی بۆ کوندوز نارد. ناتۆ ڕایگه‌یاند هێزه‌ی له ناوچه‌که‌دا هوبوو که توانایی ڕاوێژکردن و مه‌شق کردنیان هه‌یه.