Accessibility links

خه‌یری بۆزانی: ئێمه‌ش پێمان سه‌یره‌ چۆن ئه‌ثیل نوجه‌یفی هه‌واڵی ئاوه‌ها بڵاوده‌کاته‌وه‌

  • Balen Salih

پارێزگاری موسڵ له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوکی خۆی ده‌نوسێت تێرۆریسستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌دان کوردی ئێزیدییان کوشتوه‌ له‌ شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.

پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ که‌ توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ژن و پیاوی ده‌ستگیرکراوی ئێزیدییان جیاکردۆته‌وه‌.

هیشتاش هه‌زاران کوردی ئێزیدی ده‌ستبه‌سه‌رن لای توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی کاروباری ئێزیدیه‌کان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌که‌ تێرۆریسته‌کانیده‌وڵه‌تی ئیسلامی ژنان و پیاوانی ئێزیدییان لێک جیاکرده‌وه‌ و هه‌ر به‌شه‌شیان له‌ شوێنێکی جیادا داناوه‌ و هۆکاری ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه‌ چییه‌ هێشتا نه‌زانراوه‌.

به‌ڕێز بۆزانی ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ زانیارییان بۆ ناردوون هیچ هه‌واڵێک له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ نییه‌ که‌ ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفی له‌ فه‌یس بوکی خۆیدا بڵاوی کردۆته‌وه‌ و ده‌شڵێت به‌ڵی کرده‌ی کوشتن هه‌ن به‌ڵام هه‌موو سه‌رچاوه‌کان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پارێزگای موسڵ به‌ نادروست باس ده‌که‌ن.

به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی کاروباری ئێزیدیه‌کان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG