له‌و هێرشه‌ی گومان وایه به گازی کلۆرین کرابێت وه‌ک چالاکوانانی سوریایی ده‌ڵێن به هه‌لیکۆپته‌ر ئه‌و هێرشه کراوه‌و نزیکه‌ی 40 که‌س بریندار بوون و منداڵێکیش کوژراوه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی چالاکوانان ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش تێبینه‌ییه‌کانی ڕیکخراوێکی چاودێری چه‌کی کیماییه که ده‌ڵێت ئاماده‌یه بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ده‌نگۆی ئه‌و ژماره هێرشه کیماییه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابوردوودا کراون.
له دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌کانی ڕێکخراوی سوریایی بۆ داکۆکی کردن له مافه سڤیلییه‌کان بڵاوی کردۆته‌وه نیشان ده‌درێت کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و دانیشتوان به‌خێرایی منداڵان ده‌گه‌ێننه نێوه‌ندێکی ته‌ندروستی له شارۆچکه‌ی سه‌راقب له هه‌رێمی ئیدلب. له ڤیدۆیه‌کی تردا له شارۆچکه‌ی نه‌یرب له هه‌مان هه‌رێم کارمه‌ندێکی ته‌ندروستی ده‌بیندرێت که بۆخۆی ئۆکسجینی بۆ هه‌ناسه‌دان له خۆبه‌ستووه پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی له هێرشێکی تری وه‌ک ده‌گوترێت کیمیایی ڕزگار کردووه. له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا هاوپه‌یمانێتییه‌کی ڕێکخراوه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان به‌ره‌وپێشچوونیان به‌ده‌ست هێنابوو دژی سه‌ر‌بازه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.