Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا سه‌ردانی به‌غداو هه‌رێمی کوردستان ده‌کات


سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا ستیڤن هارپه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا گه‌یشته‌ عێراق و په‌یمانی دا به‌رده‌وام بێت له‌ پشتیوانی کردن له‌ شه‌ڕی وڵاته‌که‌ دژ به‌ ڕێکخراوی تیروستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

سه‌ردانه‌که‌ی هارپه‌ر بۆ به‌غداو هه‌رێمی کوردستان له‌هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ کوژرانی 7 ژن و منداڵ به‌هۆی هێرشی بۆمبی لاڕێگا و هێرشی خۆکوژیش که‌ شه‌ش سه‌ربازی عێراقی تێدا کوژران.

حکومه‌تی که‌نه‌دا 139 ملیۆن دۆلاری تری ته‌رخان کرد بۆ هاکاری کردنی قه‌یرانی په‌یانبه‌ران له‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و 67 ملیۆن دۆلاره‌ی که‌ پێشتر ته‌رخانی کردبوو بۆ عێراق.

سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی پێشوازی کرد له‌ هارپه‌ر.

شایه‌نی باسه‌ که‌نه‌دا به‌شێکه‌ له‌ هاوپیه‌مانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که‌ پشتیوانی له‌شکری عێراق ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG