وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و پـرۆژه یاسایه‌ی له لایه‌ن کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه په‌سه‌ندکراوه که تیایدا باسی چۆنێتی پێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی له‌شـکری بۆ عێراق کراوه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا نیـیه.
ماری هارف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوازیاره له‌گه‌ڵ کۆنگرێسدا کاربکات له‌سه‌ر شێوازی داڕشتنی ئه‌و بڕگه‌یه تاوه‌کو وه‌های لێبێت که بتوانێت پشـتیوانی لێبکات.
گوتیشی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر عێراق نه‌گۆڕاوه و هێشـتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌موو یارمه‌تیـیه له‌شـکریـیه‌کانی پـێشکه‌ش ده‌کرێن ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا بکرێن.
جه‌ختی له‌وه کرده‌وه حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا پشـتیوانی له عێراقێـکی یه‌کگرتووی، فیدراڵی، فره کولتوری، دیموکرات ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مه‌ریکا یاسای بودجه‌ی سـاڵی 2016 ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌کداره‌کانی په‌سه‌ندکرد که له 500 لاپه‌ڕه پـێـکهاتووه و ته‌نها له یه‌ک لاپه‌ڕه‌ی باس له کۆمه‌کی ڕاستوخۆی پـێشمه‌رگه و خێڵه سووننه‌کان کراوه.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق زۆر له‌م پـرۆژه‌یه نیگه‌رانن که هه‌رچه‌نده هێشـتا زۆر قۆناغی له به‌رده‌مدا ماوه تاوه‌کو گۆڕانکاری تیادا بکرێت به‌ر له‌وه‌ی له ته‌واوی کۆنگرێسدا په‌سه‌ندبکرێت.