کاربه‌ده‌ستان له عێراق لۆمه‌ی ئاواره سوننه‌کان ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی له ده‌ست شه‌ڕه‌کان ڕایانکردووه و ده‌ڵێن ئاواره‌کان هۆکارن له ڕه‌خساندنی زه‌مینه بۆ هێرشی بۆمبی توندڕه‌وان.
له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا به‌غدا ژماره‌یه‌ک هێرشی بۆمبی به خۆوه بینی که ده‌کرێت بگوترێت ڕۆژانه دوو ته‌قینه‌وه له پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا ڕوویانداوه.
هه‌ر ته‌نها ڕۆژی پێنجشه‌ممه 6 ته‌قینه‌وه ڕوویانداوه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 21 که‌س.
شه‌ڕه‌کانی شاری رومادی له ڕۆژئاوای عێراق بوونه‌ته مایه‌ی ئاواره‌بوونی به‌لانی که‌م 110 هه‌زار که‌س و زۆربه‌شیان ڕوویان له به‌غدا و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا کردووه.
غالب ئه‌لزاملی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌یه له نێوان هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا و هاتنه ناوه‌وه‌ی ئاواره‌کان.
له‌م لێدوانه‌ی ئه‌لزاملی بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس باسی له‌وه کردووه که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناو ئاواره‌کانه‌وه دزه‌یان کردووه بۆ ناو به‌غدا.
ڕاپۆرته هه‌واڵیش هه‌ن که ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی ئاواره‌کانی پارێزگای ئه‌لئه‌نبار له ناو مزگه‌وته‌کان و شوێنه‌کانی داڵده‌دانیاندا هه‌راسان کراون.