پـۆلیسی تورکیا تێـڵا و گازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی به بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه گردبووبوونه‌وه و هه‌ڵیان ده‌دا به‌ره‌و مه‌یدانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵ بڕۆن. خۆپـیشـانده‌رانیش له به‌رامبه‌ردا که‌وتنه به‌ردبارانکردنی هێزه‌کانی پـۆلیس و پـۆلیسیش به 136 خۆپـیشـانده‌ری لێ ده‌سـتگیرکردن.
به‌ر له پـێـکدادانه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیسی تورکیا چوارده‌وری مه‌یدانه‌که‌یان گرت تاوه‌کو گردبوونه‌وه‌ی لێ سـاز نه‌که‌ن، له‌و شوێنه‌ی سمبوڵی گیان له‌ده‌سـتدانی 34 که‌سه، ئه‌وانه‌ی له گردبوونه‌وه‌که‌ی یه‌کی ئایاری سـاڵی 1977 دا به ده‌سـتی پـۆلیس کوژران.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ناو تورکیا ده‌ڵێن 10 هه‌زار پـۆلیس و ئاسایش هه‌ر له به‌یانیـیه‌وه له ده‌وروبه‌ری مه‌یدانه‌که دامه‌زراون.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یه که به‌و ئاسته له تورکیا سـازبکرێت له پاش ئه‌و یاسا نوێـیه‌ی ئه‌مسـاڵ حکومه‌تی تورکیا په‌سه‌ندی کرد و تیایدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی پـۆلیس زیادکرد بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران.
عائیشه‌گوڵ دۆگان له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه‌ی مه‌یدانی ته‌قسیم قسه‌ی کرد.