کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن هه‌وڵێـکی تێرۆرسـتیـیان پـوچه‌ڵکردووه‌ته‌وه که له هاوشێوه‌ی هێرشه‌که‌ی بۆستن ده‌بوو، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2013 کرایه سه‌ر پـێشـبڕکێـیه‌کی ماراثۆن و تیایدا 3 که‌س کوژران و زیاتر له 260 که‌س برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو ژن و پـیاوێـکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکیان له شارۆچکه‌ی ئۆبه‌رۆسێلی نزیک فرانکفۆرت ده‌ستگیرکردووه و له ماڵه‌که‌یاندا بۆمبێـک و کۆمه‌ڵێـک ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سـته‌ی کیمیاویـیان دۆزیوه‌ته‌وه.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م ژن و مێرده په‌یوه‌ندیـیان به لایه‌نه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانه‌وه هه‌بووه و له ژێر چاودێری ده‌زگاکانی ئاسایشیـیه‌کان بوون و له کۆتایی مانگی سێ‌دا بینراون به ناسـنامه‌ی ساخته چوون بۆ بازاڕێـک و بڕێـکی زۆر که‌ره‌سته‌ی ئاگرکه‌ره‌وه‌یان کڕیوه.
ستیفن مولـله‌ر سه‌رۆکی پـۆلیسی ویلایه‌تی هێسـسن به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه گومان ده‌کرێت به نیازبووبن له پـێشبڕکێـیه‌کی پاسکیلدا که بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌بچێت پـلانه‌که‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـبڕکێـکه به بۆنه‌ی ڕۆژی "May Day" سـازده‌کرێت و تیایدا نزیکه‌ی 200 پاسکیل به‌شداری ده‌که‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به هه‌زاران که‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بوه‌ستن بۆ بینینی پـێشبڕکێـکه.