Accessibility links

ڕێگە بە دانیشتوانى پارێزگاى سەڵاحەدین نادرێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان


هەرچەندە ماوەى زیاتر لە مانگێكە شارى تكریت و قەزاكانى دەوروبەرى لەلایەن چەكدارەكانى حەشدى شەعبیەوە كۆنترۆڵكراون، بەڵام هه‌تا ئێستا ڕێگە بە دانیشتوانەكەیان نەداوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

دكتۆر ئەمین عەزیز جێگرى پێشووى پارێزگارى سەڵاحەدین، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لە ئێستادا تەنها شارۆچكەى بێجى و شەرگات لە پارێزگاى سەڵاحەدین لە بن دەستى چەكدارەكانى داعشدان."

ناوبراو دەڵێت"حەشدى شەعبى ناو شارى تكریت و تەواوى قەزاكانى دەوروبەرى ئەو شارەى لە داعش پاككردووەتەوە."

بەپێى وتەى دكتۆر ئەمین عەزیز، چەكدارەكانى حەشدى شەعبى كە ئێستا ئەمنیەتى پارێزگاى سەڵاحەدینیان لە ژێر كۆنترۆڵدایە، رێگە بەدانیشتوانە سونەكەى نادەن بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا ، هەریەک لە پارێزگار و سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدینیش كە ئێستا لەشارى بەغدان هەوڵیانداوە بگەڕێنەوە بۆ شارى تكریت ، بەڵام چەكدارەكانى حەشدى شەعبى ڕێگەیان پێنەداون.

ڕێگەنەدان بە گەڕانەوەى بەرپرسان و دانیشتوانى پارێزگاى سەڵاحەدین، لە كاتێكدایە ئەو پارێزگایە لە بۆمبى چێنراو پاككراوەتەوە.

مەلا حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین كە ئێستا بەسەردانێک لە شارى بەغدایە بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" لەشارى بەغدا فەرماندەى پۆلیسى پارێزگاى سەڵاحەدین پـێی وتووە ، كە شارەكە بە تەواوەتى لە داعش و مین پاككراوەتەوە."

بەرپرسانى عەرەبى سونە لەوە دەترسن سیناریۆى ناحیەى سلێمان بەگ لە شارى تكریت دووبارە ببێتەوە ، كە لە ساڵى پارەوە ئەو ناحیەیە لە بن دەستى داعش دەرهێنراوە بەڵام چەكدارە شیعەكان ڕێگە بە گەڕانەوەى دانیشتوانەكەى نادەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:16 0:00

XS
SM
MD
LG