ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه له نیپاڵ گه‌یشته زیاتر له 5500 که‌س، هاوکات تیمه‌کانی به‌هاناچوون سه‌رقاڵن به دابه‌شکردنی خۆراک و که‌لوپه‌لی پێویست به‌سه‌ر لێقه‌وماوه‌کاندا و به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌نێو داروپه‌ردوی شوێنه ڕووخاوه‌کاندا.
تیمه‌کانی به‌هاناچوون کوریکی نه‌وجه‌وانیان له‌ژێر باڵه‌خانه‌یه‌کی داڕماو به‌هۆی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی هێنایه ده‌ره‌وه که پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوچه‌که‌ی دابوو.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ستیڤن هه‌رمن سه‌ردانی گوندی ماجیاگوانی دابوو له باکوری خۆرهه‌ڵاتی کاتماندۆ و ده‌ڵێت خه‌ڵکه‌که گیرۆده‌ی مامه‌ڵه‌کردنن له‌گه‌ڵ ئه‌و ویرانکارییه که هه‌موو باڵه‌خانه‌کانی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه، ئه‌مه بێ له له‌ده‌ستدانی مه‌ڕ و ماڵاته‌کانیان.
بڕیاره ڤاله‌ری ئه‌مۆس به‌رپرسی کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بگاته نیپاڵ له میانه‌ی سه‌ردانێک که سێ ڕۆژ بخایه‌نێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی فریاگوزاری.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه داوای کۆمه‌کی 415 ملیۆن دۆلاری کردووه بۆ به‌هاناچوونی به‌لایه‌نی که‌م 500 هه‌زار که‌س که ماڵ و حاڵیان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن.