Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا دژ به‌‌ په‌یمانکردنی ڕێکه‌وتنی ناوکی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌نگی دا

  • VOA News

ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا که‌‌ زۆرینه‌ی له‌ کۆماریـیه‌کانه‌ ده‌نگی داوه‌ له ‌دژی هه‌وڵه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌رچ ڕێککه‌وتنێکی ناوکی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و په‌یماننامه‌. یاسادانه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رنووسی بڕیارێک په‌سه‌ندبکه‌ن که‌ ڕێ خۆشده‌کات بۆ کونگریس بۆ چاو‌خشاندنه‌وه‌ و شیانی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌رچ ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێراندا.

ده‌نگدانه‌که‌ که‌ له‌سه‌ر پێشنیاری سیناتۆری کۆماری ڕۆن رۆبنسن به‌ڕیوه‌چوو، به‌ ڕێژه‌ی 39 به‌رامبه‌ر 57 شکستی هێنا.

پشتیوانکه‌رانی هه‌روه‌ک له ‌ده‌قی پـێشنیاره‌که‌ هاتووه‌ ڕێگه‌ له‌ سه‌رۆک ئۆباما ده‌گرن سزاکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران لابه‌رێت به‌ر له‌وه‌ی کۆنگرێس له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا تاووتوێی ڕێکه‌وتنی کۆتایی نێوان ئێران و 5 زلهێزه‌که‌ی جیهان بکات.

XS
SM
MD
LG