Accessibility links

سالار مه‌حمود: ده‌بێت جێی قبوڵ نه‌بێت‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ری کفری له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال بووبێت

  • ده‌خیل شه‌ممۆ

له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، پاش ده‌رچوونی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ر هاوژین حامد له‌ کفریـیه‌وه‌ بۆ دهۆک، کۆمه‌ڵێـک ناڕه‌زایی و خۆپـیشـاندان سـازکران به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌. خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال بووه‌ کاتێـک‌ ئه‌م دادوه‌ره‌ داوای لێپـێچینه‌وه‌ی له‌ تاوانباران کردووه‌.

سالار مه‌حمود، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ڕێـکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌خیل شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌بێت لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، چونکه‌ هێشـتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ ئایا له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌و سێ که‌سه‌یه‌ که‌ دادگای کفری داوای لێـپـێچینه‌وه‌ی کردووه‌ له‌گه‌ڵیاندا یان هۆکاری تر هه‌یه‌. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بڕیاری گواستنه‌وه‌که‌ په‌یوه‌ست بێت به‌م که‌یسه‌وه‌، ئه‌وا کارێـکی زۆر زۆر خراپه‌ و ده‌بێت په‌رله‌مان ڕێوشوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر و بڕیاره‌که‌ جێگه‌ی قبوڵ نه‌بێت.

XS
SM
MD
LG