Accessibility links

دادوه‌ر هاوژین حامد: ئه‌گه‌ر له‌ کوردستان بمامایه‌ته‌وه‌ سیناریۆیه‌کیان بۆ دروست ده‌کردم و له‌ زینداندا گیانم له‌ ده‌ست ده‌دا

  • Balen Salih

دادوه‌ر هاوژین حامد

دادوه‌ر هاوژین حامد

پاش مۆرکردنی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له‌ گومانبارانی تاوانی ئه‌نفال دادوه‌ر هاوژین ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و کێشانه‌ش به‌ سیاسی ناودێر ده‌کات.

دکتۆر هاوژین حامد ده‌ڵێت دوو هۆکار بوونه‌ هۆی ده‌رکردنی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی شوێنی کاره‌که‌ی، یه‌کێکیان دۆسێی ئه‌نفال بوو و ئه‌وی تریشیان ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵات بووه‌ له‌ کاری دادوه‌ریدا و ده‌شڵێت هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ ده‌ستێو‌ه‌ردانی حیزبیانه‌ له‌ دادگادا و هه‌ردوکیشیان هۆکاری سیاسین که‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی ده‌رکردنی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی کاره‌که‌ی بۆ شوێنێکی تر.

پێشتر فرمانی ده‌ستگیرکردنی سه‌دان گومانبار له‌ تاوانی ئه‌نفالدا له‌ دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ به‌غدا ده‌رچوو به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌وانه‌ی ناویان هاتبوو ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌کران.

خۆپیشاندان له‌ که‌لار بۆ پشتیوانی له‌ دادوه‌ر هاوژین

خۆپیشاندان له‌ که‌لار بۆ پشتیوانی له‌ دادوه‌ر هاوژین

دادوه‌ر هاوژین ده‌ڵێت به‌ڵێ فرمان له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی ئه‌و ناوانه‌ ده‌رکراوه‌ و فرمانه‌کانیش دراونه‌ته‌ ده‌ست هێزی پۆلیس و هێزی ئاسایش بۆ ده‌ستگیرکردنیان و ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان به‌ چه‌ندین جۆر فشاری خستۆته‌ سه‌ر تا ئه‌و که‌سانه‌ی فرمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه‌ نه‌گیرێن و ئه‌و کاته‌ش که‌ گیراون به‌ هه‌ڵه‌ی زانیوه‌ و داواشی له‌ سه‌رۆکی دادگا کردووه‌ تا ده‌سبه‌رداری ئه‌و دۆسێیه‌ ببێت، دادوه‌ر هاوژین ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی کۆنکریتیشی له‌به‌رده‌ستدایه‌.

دادوه‌ر هاوژین ده‌ڵێت تۆماری ده‌نگیی که‌سی دیاریکراوی له‌لا ماوه‌ته‌وه‌ که‌ ناوی به‌رپرسی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی هێناوه‌ که‌ پێی وایه‌ دژایه‌تی یه‌کێتی ده‌که‌م له‌و ناوچه‌یه و ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ ده‌پرسێت ئه‌ی بۆ له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا که‌س ده‌ستگیر ناکرێت. ‌

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG