Accessibility links

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق: درێژه‌دان به‌و ستراتیژیه‌ته‌ی پێشتر هه‌بووه‌ ڕه‌نگه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت بۆ ڕزگارکردنی هه‌ندێک ناوچه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

  • Balen Salih

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

شیکه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانانی به‌ سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناڕوونی پێوه دیاره‌ له‌ شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا به‌ڵام نکوڵی ناکه‌ن له‌وه‌ی توانیویه‌تی جموجۆڵه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ تێرۆریستیه‌ سنوردار بکات.

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت تا ئێستا دوو ڕێگه‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر بۆ ڕیگه‌گرتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری کاریگه‌رییه‌ نه‌رێنیه‌کانی ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، یه‌کێکیان هه‌وڵدانه‌ بۆ بنه‌بڕکردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌کان و دووه‌میشیان هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانه‌ بۆ لێدانی مۆڵگاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و سنوردارکردنی جموجۆڵه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ و ده‌شڵێت له‌ ئێستادا دانانی نه‌خشه‌ و پلانه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌لایه‌ن وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ.

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق ده‌ڵێت گرنگه‌ ئه‌مریکیه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زه‌مین بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ڵام گرفته‌که‌ له‌وه‌دایه‌ تێڕوانینی جیاواز هه‌ن له‌ناو عێراقدا و ئه‌مریکاییه‌کانیش بیریان لای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر جارێکی تر هاتنه‌وه‌ ناو عێراق ئایا ڕووبه‌ڕووی پێکدادان ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان ، له‌وانه‌ وه‌ک ده‌ڵێت شیعه‌کان که‌ به‌ توندی دژی جارێکی تری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکایین.

دکتۆر ئومێد ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شیعه‌کان په‌یوه‌ندی به‌ بارودۆخی هه‌رێمیه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی ئێران که‌ ناخوازێت جێ ده‌ستی ئه‌مریکا دیاربێت هێنده‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌ زۆره‌ی تاران خۆی ده‌یگێڕێت.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG