کاربه‌ده‌ستانی عیراق ده‌ڵێن له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنی بۆمبرێژکراو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی بازرگانی له‌ناو و ده‌وری به‌غدای پایته‌ختی عیراق به‌لایه‌ن که‌م 14 که‌س کوژران.
به‌رپرسانی پۆلیس ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ره کوشنده‌یان له گۆره‌پانی خڵانی له‌ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا ڕۆی‌دا که ناوچه‌یه‌کی قه‌ڕه‌باڵغی بازگانییه، که تێدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو به‌لایه‌ن که‌م 7 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 25 که‌سی تر برینداربوون. ماشێنه‌که له نزێك مزگه‌وتێکی سوننه‌کانه‌وه پارککرابوو.
چه‌ند کاژێك به‌دواییدا ، ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو له‌ناوچه‌یه‌کی بازرگانی له شارۆچکه‌ی مه‌حمودییه ته‌قییه‌وه، ئه‌وه‌ی 30 کیلۆمیتر له‌باشووری به‌غداوه دووره، و به‌لایه‌ن که‌م 4 هاوڵاتی سیڤیل کوژران و 9 که‌سی تر برینداربوون.
هه‌روه‌ها 3 که‌سی تر کوژرا و 13 که‌سی تریش برینداربوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێکی تری بۆمبڕێژکراو له گه‌ڕه‌کی ئه‌مه‌ل له‌باشووری خۆرئاوای به‌غدا.
کاربه‌ده‌ستانی پزیشکی ژماره‌ی کوژراو وبرینداره‌کانیان پشتڕاستکرده‌وه.
جێی باسه به‌غدای پایته‌خت ڕۆژانه ته‌قینه‌وه‌ی تیا ڕۆده‌دات که به‌ڕاده‌یه‌کی سه‌ره‌کی هێزه‌کانی ئاسایش و شیعه‌کانی به‌زۆرینه‌ی وڵاته‌که ده‌کاته ئامانج.
هێزه‌کانی حکومه‌تی عیراقیش له‌م ده‌مه‌دا به‌ڕه‌نگاری میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یا داعش بوونه‌ته‌وه بۆ وه‌ده‌رهێنانیان له پارێزگای ئه‌نبار له خۆرهه‌ڵات و به‌شێکی باکووری عیراق.