Accessibility links

سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ سنوری نێوان عێراق و ئوردن ڕوو ده‌دات


ملیتانه‌کانی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئسیلامی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان له‌ سنوری نیوان عێراق و ئوردن ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌م هێرشانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا به‌لایه‌نی که‌م چوار ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی عێراقی کوژران و هه‌روه‌ها 10 که‌سیش بریندار بوون. ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌کانی گرته‌ ئه‌ستۆ.

ئه‌و شوێنه‌ی که‌ ته‌قینه‌وه‌کانی لێ ئه‌نجام دران ته‌نها ڕێگای فه‌رمی په‌ڕینه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌.

XS
SM
MD
LG