Accessibility links

چالاکوانێكی مافی مرۆڤ له‌ پاکستان ده‌کوژرێت


پۆلیسی پاکستان ده‌ستیکردووه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ کردن له‌ کوشتنی سابین مه‌حمود، چالاکوانی مافی مرۆڤ له‌ شاری کراچی پاکستان.

پۆلیس ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان به‌سواری مۆتۆرسایکله‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌که‌ی ئه‌م چالاکه‌وانه‌ کردووه‌ و بێ له‌ کوژرانی خۆی دایکیشێ بریندار بووه‌.

پۆلیس ده‌ڵێت چالاکوان سابین مه‌حمود له‌ ڕێستورانته‌که‌یدا میوانداریی به‌رنامه‌یه‌کی ده‌کرد له‌سه‌ر پێشێلکاری مافه‌کان له‌ هه‌رێمی به‌لوچستان.

هێشتا دیار نییه‌ ئایا کوشتنه‌که‌ی ئه‌م خانمه‌ چالاکوانه‌ مه‌به‌ستی سیاسی له‌ پشته‌وه‌یه‌ یان نا.

XS
SM
MD
LG