گروپێکی چاودێری سوریایی ده‌ڵێت یاخیبووه ئیسلامییه‌کان پێشڕه‌وییان کردووه به‌رو ناوچه‌ی ستراتیژی جسر ئه‌لشغور له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریایی بنکه له به‌ریتانیا ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌رهه‌ڵداوان چه‌ند به‌شێکی شاره‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریای ڕامی عه‌بدوڵڕه‌حمان به‌ره‌ی نوسڕه و گروپه ئیسلامییه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی شاره‌که‌دا گرتووه، هه‌روه‌ها گوتیشی هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌وێ هه‌ڵدێن.
هه‌رچه‌نده به پێی هه‌ندێک له ڕاپۆرته‌کان پێکدادان هێشتا له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و یاخی بووان به‌رده‌وامه.