سێرگیێ سه‌رکیسیان، سه‌رۆکی ئه‌رمینیا سوپاسی ڕێبه‌رانی جیهانی کردووه که به‌شدارییان کردووه له سه‌ده‌یه‌مین ساڵیادی قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمینیه‌کان به ده‌ستی تورکه عوسمانلیه‌کان له ساڵی 1915 دا.
له لێدوانه‌که‌یدا له یادگارگای قوربانیه‌کاندا به‌ڕێز سه‌رکیسیان ده‌ڵێت ئاماده‌بوونی ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان وه‌ک سه‌رۆکه‌کانی فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا، سیربیا، قوبروسی یۆنان پشتڕاستکردنه‌وه‌یه به وابه‌سته‌ییان بۆ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان له ڕێی ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن هیچ شتێک بیرنه‌چۆته‌وه.
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی خه‌ڵکی ئه‌رمینی له وڵاته‌که‌یدا ده‌ژین و هه‌رگیز قوربانیانی ئهرمینیشی له یاد ناچێت که به ده‌ستی تورکه‌کان کوژراون ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دا بوون ئه‌رمینیه‌کان له ده‌می یه‌که‌م شه‌ڕی جیهاندا پشتیوانیان له ڕوسیا کردووه که به دوژمن داده‌نرا.
ڤڵادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیاش وتارێکی پێشکه‌ش کردووه و تیاد ا گوتوویه‌تی هه‌رگیز هیچ ڕه‌واییه‌ک نییه بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ئه‌رمینیه‌کان.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌ینی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتووه کوشتاری ئه‌رمینیه‌کان سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ده‌ستی تورکه عوسمانلیه‌کان ژێنۆساید بووه.
سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا ژواکیم گاکئهم کوشتاره‌ی به ژینۆ ساید ناساند و ئه‌مه‌ش به وه‌رچه‌رخانێک له هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیادا داده‌نرێت که پێشتر کاربه‌ده‌ستان خۆیان لاده‌دا له به‌کار هێنانی وشه‌ی ژینۆساید.
سه‌دان هه‌زار که‌س ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یه‌ریڤان بوون بۆ به‌شداریکردن له مه‌ڕاسیمه‌کانی ئه‌م ساڵیاده.
تورکیا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی کوژرانی ئه‌رمینیه‌کان به ده‌ستی تورکه عوسمانلیه‌کان ژینۆساید بووبێت.
ئانکه‌ره ده‌ڵێت ئه‌و ئهرمینیانه له ده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا کوژراون له کاتێکدا له‌لایه‌ن ڕوسیاوه کۆمه‌ک کراون و ده‌شڵێت ژماره‌ی کوژراوه‌کان زۆر که‌متره له‌و یه‌ک ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زاره‌ی باسده‌کرێت.