له‌شکری لوبنان ده‌ڵێت 8 توندڕه‌وی داواکراوی ده‌ستگیرکردووه که یه‌کێکیان سه‌ربازی له‌شکری وڵاته‌که‌یه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن سه‌ربازه‌که له خزمه‌تی له‌شکریی ڕایکردووه و هه‌ر هه‌موویان ویستویانه بچنه ناو ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه له سوریادا.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی له‌شکری لوبناندا هاتووه ئه‌م ده‌ستگیرکردنانه پاش ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌ت بوو له شارۆچکه‌ی عه‌کار، له باکوری لوبنان.
هه‌ر هه‌شتیشیان به هێرشی تێرۆرکاری له وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش به هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراوه له‌شکریه‌کانی وڵاته‌که گوناهبار کراون.
به‌یروت به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بکه‌وێته لوبنانه‌وه.
توندڕه‌وان ژماره‌یه‌ک هێرشیان له‌ناو لوبناندا کردووه و هه‌روه‌ها ده‌یان سه‌ربازی لوبنانیشیان ڕفاندووه و کوشتوشه.
لوبنانیه‌کان دابه‌ش بوون و سوننه‌کان پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌که‌ن، له ده‌مێکدا هه‌ندێک له شیعه‌کان و کریسچیانه‌کان پشتیوانی له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌که‌ن.
زانیاریه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن 4 سه‌ربازی لوبنانی تا ئێستا له له‌شکر ڕایان کردووه و چونه‌ته ناو ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوه‌کانیش له دانپێدانانه‌که‌یدا که به ڤیدیۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت له ساڵی پاره‌وه په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه کردووه.