Accessibility links

ئازاد وه‌رتی باس له‌ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق بۆ تورکیا ده‌کات

  • ده‌خیل شه‌ممۆ

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی عێراق به‌ سه‌ردانێـکی فه‌رمی له‌ تورکیایه‌ و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ کۆده‌بێته‌وه‌.

ئازاد وه‌رتی ڕاوێژکاری سه‌رۆکی عێراق له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی سه‌ردانه‌که‌ له‌ کاتێـکی گرنگدایه‌، به‌ تایبه‌تی که‌ له‌ ئێسـتادا هه‌وڵه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆرستانی داعش چڕده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

پاشان گوتی هه‌وڵه‌کانی تورکیا گرنگن به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی ڕاهێنانی هێزه‌کانی سوپای عێراق و هاوکاریکردنی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌و پـێـیه‌ی به‌شێـکی سنووری داعش ده‌که‌وێته‌ نزیک سنووره‌کانی تورکیاوه‌.

XS
SM
MD
LG